یەکێتی: ئەو شاندەی چووەتە بەغدا تەنها نوێنەرایەتی پارتی دەکات



بەرپرسێکی مەڵبەندی نەینەوای یەکێتی دەڵێت، ئەو شاندەی چووەتە بەغدا، تەنها نوێنەرایەتی پارتی دەکات و ناشیەوێت پارتەکانی دیکە ئاگاداری دۆسێی نەوت و داهاتەکانی ناوخۆ بن.

ئەمڕۆ سێشەممە، غەیاس سورچی بەرپرسی ڕاگەیاندنی مەڵبەندی نەینەوای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو شاندەی کە سەردانی بەغدای کردووە تەنها نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و پێشنیازیشیان بۆ یەکێتی نەکردووە بەشداری تێدا بکەن.

لەو بڕوایەشدابوو کە “پارتی نایەوێت پارتەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان ئاگاداری قەبارەی داهاتی ناوخۆ و دۆسیەی نەوت بن بۆیە بە تەنها چووەتە بەغدا”.

بەرپرسەکەی یەکێتی  ڕاشیگەیاند هەر لە سەرەتای دروستبوونی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە، پارتی دۆسیەی نەوتی لە دەستی خۆیدا هێشتووەتەوە و “یەکێتی هیچ زانیارییەکی لەسەر دۆسیەی نەوت نییە”.

ئەو شاندەی غەیاس سورچی باسی دەکات، ئەوەیە کە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو بە سەرۆکایەتی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران چووە بەغدا بۆ تاوتوێکردنی پرسی جێبەجێکردنی یاسای بودجە و ڕەوانەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای ڕاپەڕین چەندین هەلی کاری ڕاگەیاند
پێت بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای ڕاپەڕین چەندین هەلی کاری ڕاگەیاند
سبەی چوارشەممە پشووی فەرمییە
دوات سبەی چوارشەممە پشووی فەرمییە
پەیوەنیدر