ئەم وەزارەتە دامەزراندنی بەشێوەی گرێبەست ڕاگەیاند



وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ژمارەیەک هەلی کاری لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بە شێوەی گرێبەست راگەیاند.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، “پێویستییان بە دامەزراندنی ژمارەیەك فەرمانبەرە بۆ دایەنگەی حكومی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەڵەبجە”.

لەڕاگەیەندروەکەدا هاتووە، ئەو کەسانەی فۆڕمی دامەزراندن پڕدەکەنەوە پێویستە هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسبن لەبوارەکانی ژمێریاری،كارگێری،كۆمەڵناسی لە رەگەزی مێ و هەڵگرانی بڕوانامەكانی بەكالۆریۆس، دبلۆم بۆ پسپۆری چارەسەركاری سروشتی لە ڕەگەزی نێر، هەڵگرانی بڕوانامەی ئامادەیی بۆ ناونیشانی چاودێر لە ڕەگەزی مێ و بڕوانامەی ئامادەیی بۆ ناونيشاني شۆفێر، پاسەوان لە ڕەگەزی نێر وهەڵگرانی بروانامەی ناوەندی و  سەرەتایی بۆ پیشەی كارگوزار لە رەگەزی مێ بن”.

ئاماژەبەوەشکراوە “پێویستە پێشكەشكاری فۆرمی دامەزراندن تەمەنی لە نێوان ٢٠ بۆ ٣٥ ساڵ بێت و دانيشتووى ناو شاری هەڵەبجە بێت، پڕكردنەوەی فۆڕم تەنها بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی سێ رۆژ و لە ئەمڕۆوە دەست پێدەکات هەتا ٢٠ی ئەم مانگە.

لەڕێگای ئەم بەستەرەوە فۆڕم پڕ بکەرەوە:

https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSefib_gA5NnmFhENt-JfnspnUsZiHyVkwbyeopNOSIy35M8EA/viewform?fbclid=IwAR1IX_G3Q-AQfwH6x-ZlE6iDAWKeujk8Wkf4Al6zXnZECzbp7wIiR0MvvZI

بوومەلەرزەیەكی بەهێز شارێکی باکووری کوردستانی هەژاند
پێت بوومەلەرزەیەكی بەهێز شارێکی باکووری کوردستانی هەژاند
ئاسایشی هەولێر: شەڕەکەی شەقامی ٦٠ مەتری لە نێوان زاوا و خەزوردا بووە
دوات ئاسایشی هەولێر: شەڕەکەی شەقامی ٦٠ مەتری لە نێوان زاوا و خەزوردا بووە
پەیوەنیدر