ئەندامێکی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییکردن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆکاری راگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی وهەولێر ئاشکرادەکات و دەڵێت:” بەهۆی بوونی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و درۆنەوە بووە”.
کاروان یاروەیس، ئەندامێکی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییکردن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبەدواداچوونمان وەک ئەندامی لیژنەی گواستنەوەو پەیوەندیی کردن لە ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی راگرتنی گەشتەکانی فرۆکەخانەی سلێمانی و هەولێر لەگەڵ دەستەی دەسەڵاتی فرۆکەوانی مەدەنی عێراق و سەرۆکی دەستەی گەشتەوانی ئاسمانی عێراق قسەمان کرد و دەرکەوت کە هۆکاری راگرتنەکە نادڵنیایی بوە لە سەلامەتی ئاسمانی هەرێمی کوردستان بەهۆی بوونی فرۆکەی بێفرۆکەوان و درۆن.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەشڵێت: لە ماوەیەکی نزیکدا و لە ئەمشەودا گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە..