وەزارەتی بەرگری فەڕەنسا ئاشكرای دەكات، كە وەزیری بەرگری وڵاتەكەیان سەردانێكی دوو ڕۆژی بۆ بەغدا و هەولێر ئەنجام دەدات و بڕیاریشە لەگەڵ مەسعود بارزانی كۆببێتەوە.
وەزارەتی بەرگری فەرەنسا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سیبیتیان لیكۆرنۆ، وەزیری بەرگری ڕۆژی سێ شەممە سەردانی عێراق دەكات و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و فەرماندەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش كۆدەبێتەوە، چاوی بە سەربازانی فەرەنسی دەكەوێت، كە لە عێراقن و گفتوگۆ لەسەر ئاسایشی نێوخۆیی و هەرێمی دەكەن.
ڕاشیگەیاندووە، وەزیری بەرگری ڕۆژی چوار شەممە، 19ی تەمموز سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و لەگەڵ مەسعود بارزانی كۆدەبێتەوە.
وەك لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، “وەزیری بەرگری فەرەنسا دووپات لە پەیوەندی نێوان كوردستان و فەرەنسا و پابەندبوون بە یەكێتی عێراق دەكاتەوە”.