خانمه هونه‌رمه‌ند (نه‌رمین كاوانی)، كە خۆی نەخۆشی شێرپەنجەی هەیە له‌گه‌ڵ كۆچی دوایی خانمه هونه‌رمه‌ند (سۆلاڤ شه‌یدا)، كە ئەمڕۆ به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كۆچی دوایی كرد نووسیویه‌تی” به‌نه‌فره‌ت بیت شێرپه‌نجه”.
نەرمین كاوانی لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی خۆی لەگەڵ سۆلاڤ شەیدا نووسیویه‌تی” ئارازت زۆر بوو به‌جۆرێك قسه‌ت بۆ نه‌ده‌كرا، من ئه‌م به‌یانیه وتم یه‌م بۆلات و تۆ وتت مه‌یه توخوا هیوا زۆر ناخۆشه، ڕۆحت شاد بێت بێ ناز ڕۆیشتی”.
سۆلاڤ شه‌یدا ماوه‌یه‌كه به‌ده‌ست نه‌خۆشی شێرپه‌نجه لیمفەگرێوه ناڵاندویه‌تی و له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا چاره‌سه‌ری وه‌رگرتوه. ئه‌مڕۆ 17ی7ی 2023 له‌نه‌خۆشخانه‌ی هیوا كۆچی دوایی كرد.