ناوەڕۆكی كۆبووونەوەی شاندی هەرێم و عێراق ئاشكراكرا



سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، كە هاوكات سەرۆكی شاندی هەرێمە لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، گفتوگۆیان كردووە لەسەر جێبەجێ‌ كردنی بڕگەكانی تایبەت بە پابەندییەكانی هەرێم و دابین كردنی ماف و شایستە داراییەكانی هەرێم.

د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ دوو شەممە ١٧ـی تەمموزی ٢٠٢٣، بە سەرپەرشتی تیمی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری بەغدا لەگەڵ تیمی باڵای حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ کۆبووینەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی شێوازی جێبەجێکردنی برگەکانی تایبەت بە پابەندبوونی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی ئیتیحادی دا.

ئاشكراشی كردووە، بڕیار دراوە، کە کارکردن لەگەڵ وەزارەتی دارایی و وەزارەتی نەوت و چاودێری دارایی عێراق بەردەوام دەبن و بڕیار وایە لە چەند ڕۆژی داهاتوو کۆبوونەوەی باڵا ئەنجام بدرێت.

ئەم كۆبوونەوانە لەكاتێكدان، كە تا ئێستا مووچەی مانگی 6ی فەرمانبەرانی هەرێم دابەش نەكراوە و چاوەڕێی ناردنی پارە لە عێراقەوە دەكرێت.

دوێنێ‌، ئومێد سەباح لە لێدوانێكی بۆ میدیاكان وتی، “لە سێ‌ ڕۆژی داهاتوودا پارەی مووچە لە بەغداوە ڕەوانەی هەرێم دەكرێت و دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت”.

نێچیرڤان بارزانی دەچێتە ئازەربایجان
پێت نێچیرڤان بارزانی دەچێتە ئازەربایجان
لە پارێزگایەكی دیكە دەوامی فەرمانبەران كەم كرایەوە
دوات لە پارێزگایەكی دیكە دەوامی فەرمانبەران كەم كرایەوە
پەیوەنیدر