لە پارێزگایەكی دیكە دەوامی فەرمانبەران كەم كرایەوە



دوابەدوای پارێزگای بەسرە، پارێزگای نەینەوا بڕیاریدا دەوامی فەرمانبەران بەهۆی گەرماوە كەم بكاتەوە.

بەپێی نووسراوێك، كە لە نووسینگەی پارێززگاری نەینەوا دەرچووە، بڕیار دراوە لە سبەینێوە 18ی تەمموز تاوەكو 31ی ئاب دەوامی فەرمانبەران بۆ ماوەی یەك كاتژمێر كەم بكرێتەوە.

وەك لە نووسراوەكەدا هاتووە و وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە پارێزگار بڕیاریداوە دەوام لە تەواوی فەرمانگەكانی سنووری پارێزگاكە لە 8ی بەیانی دەستپێبكات و تاوەكو 2ی دوانیوەڕۆ بەردەوام بێت.

جەختیشی كردۆتەوە، لە 1ی ئەیلوولەوە كاتی دەوام دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی و لە كاتژمێر 3ی عەسر كۆتایی دێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، بەڕێوەبەری فەرمانگەكان شێوازی دەوامی بەشە هونەرییەكان بەشێوەی تەناوب بگونجێنن.

ناوەڕۆكی كۆبووونەوەی شاندی هەرێم و عێراق ئاشكراكرا
پێت ناوەڕۆكی كۆبووونەوەی شاندی هەرێم و عێراق ئاشكراكرا
ڕۆژی پێنج شەممە پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە
دوات ڕۆژی پێنج شەممە پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە
پەیوەنیدر