سەرۆك كۆماری عێراق داوای هەمواری پلەبەندی مووچە دەكات



سەرۆك كۆماری عێراق پێشوازی لە سەرۆكی دەستەی دەستپاكی دەكات و ڕایدەگەیەنێت، كە دەبێت چاو بە پلەبەندی مووچەی فەرمانبەراندا بخشێرێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، عەبدولەتیف ڕەشید، سەرۆك كۆمار پێشوازی لە دادوەر حەیدەر حەنون، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی و شاندی یاوەری كرد و جەختی لە گرنگی ئەو ڕۆڵە كردنەوە، كە دەستەی دەستپاكی دەیگێڕێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و گەندەڵكاران.

ڕاشیگەیاندووە، پێویستە چاو بە پلەبەندی مووچەی فەرمانبەراندا بخشێنرێتەوە.

وتیشی، “کەمی مووچەی هەندێک لە توێژەکان دەبێتە هۆی خراپ بەکارهێنانی بەرتیل و بڵاوبوونەوەی گەندەڵی، بۆیە پێویستی بە پێداچوونەوە بە سیستەمی یاسادانانی دارایی هەیە بە شێوەیەک، کە کارەکانی گەندەڵی سنووردار بکات”.

سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرۆکایەتی کۆمار ڕەشنووسی هەموارکردنەوەی یاسای مادەی هۆشبەری ڕەوانەی پەرلەمان كردووە، کە گەرەنتی سزای توندتر بۆ بازرگانانی مادەی هۆشبەر و ئەو کەسانە دەکات، کە لە پڕۆسەی کارئاسانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و گواستنەوە و ڕەواج پێدانی بەشدارن.

سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە گرنگی تێپەڕاندنی ڕێوشوێنی ڕۆتین و ئاسانکاری بۆ ڕێکارە کارگێڕییەکان کرد، بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە کەمکردنەوەی گەندەڵی کارگێڕی و دارایی.

 

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: مەرگەساتی مەرگەسات!
پێت پەرلەمانتارێكی یەكێتی: مەرگەساتی مەرگەسات!
بوومەلەرزەیەك پارێزگای سلێمانی هەژاند
دوات بوومەلەرزەیەك پارێزگای سلێمانی هەژاند
پەیوەنیدر