حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كە ئەم ئێوارەیە وەزارەتی ئەوقاف پشووی 1ی موحەڕەم یەكلایی دەكاتەوە.
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەم هەفتەیەدا بەهۆی سەری ساڵی کۆچییەوە، ڕۆژێک دەبێتە پشووی فەرمی.
ڕاشیگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ دوای خۆرئاوابوون، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی ڕۆژی یەکی موحەڕەمی سەری ساڵی کۆچی دەستنیشان دەکات و حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی پشووی فەرمی لە هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت.
بەپێی ڕۆژمێری پشووە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێم، سبەینێ دەبێتە پشووی فەرمی بەبۆنەی 1ی موحەڕەمەوە، بەڵام حكومەتی هەرێم دەڵێت: “دوای وەزارەتی ئەوقاف، بڕیار لە پشووەكە دەدەن”.