ماڵی نوێی بەساڵاچوان، بەم نزیکانە دەکرێتەوە



ماڵی نوێی بەساڵاچوان، لە شارەدێی سیتەک کە لەسەر ئەرکی خێرخواز و سەرمایەدار مەریوانی حاجی جەمال نۆژەنکراوەتەوە، بڕیارە بەم زووانە بەڕووی سودمەداندا بکرێتەوە و خزمەتی بەساڵاچوانی تێدا بکرێت.

 

بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی، بەیاوەری شاندێکی شاندێکی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ماڵی نوێی بەساڵاچوانیان لە شارەدێی سیتەک بەسەرکردەوە کە، لە سەر ئەرکی خێرخواز و سەرمایەدار، مەریوانی حاجی جەمال نۆژەن کراوەتەوە و پێداویستیی تەواوی بۆ دابینکراوە، بڕیار وایە لە داهاتویەکی نزیکدا بەڕووی سودمەداندا بکرێتەوە و خزمەتی بەساڵاچوانی تێدا بکرێت.

 

ئەمڕۆ دووشەممە ،١٧ـی تەمووزی ٢٠٢٣، بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت بە ئامادەبوونی نەهرۆ عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی، ژیار جەلال بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی ،سۆران سەعید بەرپرسی چاودێری خێزان پێشوازی کرد لە شاندێکی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بە سەرۆکایەتی ئیبراهیم ڕۆستەم بەڕێوەبەری پشکنین ، د.دلێر سابر ڕاوێژکاری یاسایی هەمزە زێوەیی لە بەشی پشکنین.

شاندی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ دەستنیشانکردنی کەموکوڕیەکان وبەدواداچون بۆ بارودۆخی بەساڵاچوان و چۆنیەتی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکان لە ماڵی بەساڵاچوان  سەردانی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی کرد و لە نزیکەوە لە کاروبارەکانیان کۆڵیەوە.

پاشان بەیاوەری بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت ماڵی نوێی بەساڵاچوانیان لە شارەدێی سیتەک بەسەرکردەوە ک بڕیار وایە لە داهاتویەکی نزیکدا بەڕووی سودمەداندا بکرێتەوەو خزمەتی بەساڵاچوانی تێدا بکرێت.

 

جێی باسە، هەر ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی تەمووز، چێکی کۆتایی بۆ خانەی نوێی بەساڵاچووانی سلێمانی کرا، کە لەسەر ئەرکی بەڕێز مەریوان حاجی جەمال نۆژەن کراوەتەوە و پێداویستیی تەواوی بۆ دابینکراوە، بڕیارە لە ماوەی یەک ھەفتەدا خانەکە بکرێتەوە و بخرێتە خزمەتی چینی بەساڵاچووانەوە.

وێنە؛ فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا لە پشدەر تێکشکا
پێت وێنە؛ فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا لە پشدەر تێکشکا
نوێنەری نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا دەستنیشان کرا
دوات نوێنەری نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا دەستنیشان کرا
پەیوەنیدر