سەباح سوبحی ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق یاسای نەوت و گازی ڕەوانەی ئەنجوومەنی شورا کردووە بۆ ئەوەی توێژینەوەی لەسەر بکرێت و گفتوگۆ لەبارەی دەستووریبوونی ئەو گۆڕانکاریانەی لە یاساکەدا کراوە بکرێت.
ئاماژەی بەوەدا، لە ئەنجوومەنی شورا گفتوگۆ لەبارەی دەستووریبوونی ئەو گۆڕانکاریانەی یاسای نەوت و گاز دەکرێت کە لە بڕگە و ماددەکانیدا کراوە.
باسی لەوەکرد، لە دوای تەواوبوونی یاساکە لە ئەنجوومەنی شورا دەگەڕێتەوە ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی نەوت بۆ ئەوەی لە کۆبونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بخرێتە دەنگدانەوە.