شەقامێکی سەرەکی ناو بازاڕی سلێمانی داخرا



لە سلێمانی شەقامێکی ناو بازاڕ دادەخرێت و قیرتاوکردنی یەکتربڕی باخی بەختیاریش دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، ده‌ستكرا به‌ قیرتاوكردنی پرۆژه‌ی یه‌كتر بڕی باخی به‌ختیاری و بریاره‌ له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌كه‌ ته‌واو ببێت و رێگای سه‌ر پرده‌كه‌ بكرێته‌وه‌.

توانا محه‌مه‌د، نوێنه‌ری شاره‌وانی لە پرۆژەکە ڕوونیکردەوە کە بڕیاره‌ مانگی یه‌كی ساڵی داهاتوو پرۆژه‌كه‌ به‌ ته‌واوی ئه‌نجام بدرێت ‌و به‌ ڕووی هاتووچۆی شۆفێراندا بكرێته‌وه‌.

هەر ئەمڕۆ هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، شه‌قامی به‌رده‌م بینای كۆنی دادگای سلێمانی تاوه‌كو ده‌گاته‌ به‌رده‌م مزگه‌وتی گه‌وره‌ به‌ربه‌ستكراوه‌و كاری قیرتاوكردن‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تێدا ئه‌نجامده‌درێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی داوای له‌شۆفێران کرد تاوه‌كو كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌و قیرتاوكردنی ئه‌و شه‌قامه‌ به‌كۆتا دێت، شه‌قامه‌كانی تر بۆ گه‌یشتن به‌ناوبازاڕ به‌كاربهێنن.

سێ بازرگان بە نیو کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران
پێت سێ بازرگان بە نیو کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران
هەڵئاوسان لە هەرێمی کوردستان کەمی کردووە
دوات هەڵئاوسان لە هەرێمی کوردستان کەمی کردووە
پەیوەنیدر