پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لەپاش وەرگرتنی رەزامەندی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ تەرخانكردنی پارەی پێویستی نۆژەنكردنەوە بریار لە سەر زیادكردنی ٨٢ ژووری خویندن و نۆژەنكردنەوەی ١٠٠قوتابخانە درا و دەست بەكارەكان كراوە.
پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لەپاش وەرگرتنی رەزامەندی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ تەرخانكردنی پارەی پێویستی نۆژەنكردنەوە و دروستكردنی ژووری زیاد لە قوتابخانەكانی سنووری پەروەردەیی هەولێر، بریار لەسەر زیادكردنی ٨٢ ژووری خویندن و نۆژەنكردنەوەی 100 قوتابخانە درا ئێستاش دەست بەكارەكان كراوە، كە لەلایەن ئەندازیارانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر پلانەكە ئەنجام دەدرێت.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، پرۆسەكە دەیان قوتابخانە لەخۆ دەگرێ، لەوانەش نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەی میدیا بە گوژمەی 42،310،000 لە پەروەردەیی ناوەند، هەروەها نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەی ستایش بە گوژمەی ١٨.٣٨٥.٥٠٠ لە پەروەردەیی دەورووبەر.
ئەوەشخراوەتەڕوو، سەرباری دروستكردنی سێ ژوور لە قوتابخانەی بەرانەتی بە گوژمەی ٥٠،٨٠٤،٧٥٠ لە پەروەردەیی دەوروبەر، شایەنی ئاماژە بۆكردنە سەرجەم پرۆسەی نۆژەنكردنەوەكانیش لەلایەن ئەندازیارانی بەرێوە بەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بەرێوە دەچێت .