گڕكانی سێمرۆ لە بەیانی ئەمڕۆوە تەقیوەتەوە و هێزە ئەمنییەكانیش هاووڵاتیانی ناوچەكەیان بۆ شوێنی سەلامەت گواستۆتەوە.
گڕكانی سێمرۆ لە دوورگەی جاوای ئیندۆنیسیا تەقییەوە و بە بەرزی ۱٠٥ كیلۆمەتر دووكەڵی كرد بە ئاسماندا، ئەمەش لەكاتێكدایە، كە ئەو گڕكانە لە ساڵی 1946ەوە تەقینەوەی تری نەبووە.
دەسەڵاتدارانی وڵاتەكە دانیشتووانی ناوچەكەیان ئاگاداركردۆتەوە بە ماوەی 5 كیلۆمەتر لە ناوەندی تەقینەوەكە نزیك نەبنەوە و 500 مەتر لە كەناری ڕووبارەكانەوە بمێننەوە.