پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا ئاشكرای دەكات، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەك مانگەكانی ڕابردوو دابەش دەكرێت و بەغدا 800 ملیار دینار ڕەوانە دەكات.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند، لەبەرئەوەی رێنمایی تایبەت بە جێبەجێكردنی یاسای بودجە دەرنەچووە، مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان وەكو مانگەكانی رابردوو دابەش دەكرێت.
وتیشی، “بەغدا بڕی 800 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێردرێت، كە لەگەڵ داهاتی ناوخۆ دەتوانرێت مووچەی پێ دابەش بكرێت”.
جەختیشی كردەوە، دەرنەچوونی رێنماییەكانی بودجە كاریگەری نابێت لەسەر ئەو بڕە پارەیەی، كە مانگانە بۆ هەرێم دەنێردرێت، بۆیە مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێمیش وەك مانگەكانی رابردوو دابەشدەكرێت.