دادگای فیدڕاڵی بڕیارێكی بەهۆی دژایەتی ئیسلام هەڵوەشاندەوە



ئەمڕۆ یەک شەممە، دادگای باڵای فیدڕاڵی، کە باڵاترین دەسەڵاتی دادوەرییە لە عێراق، بڕیاری نادەستووری بوونی دەستەواژەیەکی دەرکرد، کە لە بڕیارێكی ئەنجوومەنی فەرماندەیی شۆڕشی هەڵوەشاوەی ڕژێمی بەعسی ڕووخاودا هاتووە و دەڵێت: “پێشێلکردنی بنەما نەگۆڕەکانی ئیسلامە”.

ئەنجوومەنی دادوەری عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “دادگای باڵای فیدراڵی ئەمڕۆ یەک شەممە 16- 7- 2023، تاوتوێی دۆسیەی ژمارە 95 / فیدراڵی/ 2023ی کرد، بڕیاری خۆی دەرکرد بەوەی، کە دەستەواژەی (خاوەندارێتی ئەو خانوو یان شوقەیەی شەهید پێش شەهیدبوونی بەناوی ژن و منداڵەکانییەوە دەکات) كە لە بڕگەی (2/ أ)ی بڕیارنامەی ئەنجوومەنی فەرماندەیی شۆڕشی هەڵوەشاوەی ژمارە (1750)ی ساڵی 1980ی هەموارکراودا هاتووە، نادەستوویە.
ڕاشیگەیاندووە، “ئەم بڕیارە جێبەجێ دەکرێت، لە بەرواری دەرچوونی لە 16- 7- 2023، وەک بڕیارێکی کۆتایی و پابەندکەر بۆ هەموو دەسەڵاتەکان.”

پەرلەمانی عێراق سبەی کۆدەبێتەوە و چەند پرۆژە یاسایەک دەخوێنرێتەوە
پێت پەرلەمانی عێراق سبەی کۆدەبێتەوە و چەند پرۆژە یاسایەک دەخوێنرێتەوە
بەشار ئەسەد لەگەڵ سودانی کۆبۆوە
دوات بەشار ئەسەد لەگەڵ سودانی کۆبۆوە
پەیوەنیدر