فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردەوە لەم کابینەیەدا گرنگییەکی زۆر بە دابینکردنی ئاسایشی خۆراک دراوە، لەو پێناوەشدا لە پاڵپشتیکردنی جووتیاران بەردەوام دەبێت.
فەرمانگەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە ،لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا، بەرهەمی پەتاتە ٢٠٠ هەزار تۆن زیادی کردووە و ئەمساڵ بەرهەمەکەی گەیشتووەتە ٦٠٠ هەزار تۆن و داهاتەکەشی بە ٥٠٠ مليۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.
جووتیارانی هەرێمی کوردستان ساڵانە، ٣٠ جۆر پەتاتە بەرهەم دەهێنن، لەو ڕێژەیەش١٠ جۆریان پیشەسازیین و بۆ بەرهەمهێنانی (فینگەر و چپس) بە کار دەهێنرێن،جگە لە دەرفەتی بەرهەمهێنانی باشتر و زیاتر، سەدان هەلیكاریشیی بۆ هاووڵاتییان ڕەخساندووە.