فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، چەند ناوچەیەکیان لە دەڤەری برادۆسی بۆردومان کرد.
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چیای کونەکۆتر و بێرکەمە و بنقەڵاتیان لە سنووری برادۆست بۆردومان کرد.
چەند ساڵێکە تورکیا بە پاساوی بوونی بنکە و گەریلاکانی پەکەکە لەشکرکێشییەکی فراوانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە و سەرباری ئەوەش بە شێوەیەکی نیمچەڕۆژانە ناوچە سنوورییەکان تۆپپاران و بۆردومان دەکات.