جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق ڕایدەگەیەنێت، یەدەگی دراوی بیانی عێراق بۆ ١١٣ ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە.
عەممار خەلەف، جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، یەدەگی دراوی بیانی بۆ ١١٣ ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە، بەڵام لە هەمان كاتدا قەرزی ناوخۆیی بۆ نزیكەی ٧٠ تریلیۆن دینار بەرزبووەتەوە.
ڕاشیگەیاندووە، زیادبوونی قەرزی ناوخۆیی یەكێكە لەئاڵنگارییەكان لەبەردەم دەسەڵاتی نەختینەی عێراقدا.
ڕاشیگەیاندووە، پارەدانی ئەلیكترۆنی لە عێراق زیادی كردووە، ژمارەی كارتی ئەلیكترۆنی پارەدان لە٦ ملیۆن كارتەوە بۆ ١٦ ملیۆن كارت بەرزبووەتەوە.