دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.7 پلە بە پێوەری ڕێختەر ناوچەكانی سنووری پارێزگكای سلێمانی هەژاند.
محەمەد كەمال، شارەزای بواری بوومەلەرزەزانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە كاتژمێر 4:04 خوولەك بوومەلەرزەیەك لە نزیك قۆپی قەرەداغ ڕوویداوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی.
ڕاشیگەیاند، گوڕی بوومەلەرزەكە 3.7 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر و بە قولایی 6 كیلۆمەتر لە ناخی زەوی ڕوویداوە.
بەپێی زانیارییەكان، شوێنی بوومەلەرزەكە زنجیرە چیای زەرده بووە لە قەرەداغ لەنێوان چەمچەماڵ – دەربەندیخان و بەدووری نزیكەی 60 كیلۆمەتر لە شارۆچكەی كەلار.