کەشناسى: پلەکانى گەرما بەرزتر دەبنەوە



ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان، پێشبینییەکانى کەشوهەواى بۆ ٤٨ کاتژمێرى داهاتووى سەرجەم ناوچەکانى هەرێم بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوەکردوە، لەمڕۆ پلەکانى گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە و لە هەندێک شوێن نزیک دەبێتەوە لە ٥٠ پلەى سلیزی.

لە ڕاگەیەنراوەکەی کەشناسیدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، هاوکات خێرایی با لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، هەروەها سبەی یەکشەممە ١٦ى ٧ى ٢٠٢٣، ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت و پلەکانى گەرما بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ نزیکەی ١ تــاکو ٣ پلە بەرزتر دەبێت و خێرایی با بەراورد بە ئەمڕۆ دادەبەزێت و  لە کاتژمێرێکدا ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت.

هاوکات کەشناسی هۆشداری دەدات لەوەى ئەگەر زۆر پێویست نەبێت هاولاتیان خۆیان نەخەنە بەر تیشکی خۆر و هەتاکو دەتوانن، خۆتان لە چوونە بەر خۆر بەدوور بگرن، ئەوەش لەپێناو ڕوونەدانى هەر ڕووداوێکی نەخوازراو.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: ٤٥

سلێمانی: ٤٤

دهۆک: ٤٤

کەرکوک: ٤٧

هەڵەبجە: ٤٥

زاخۆ: ٤٤

سۆران: ٤٢

گەرمیان: ٤٨

لە ڕووداوێکى هاتووچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا
پێت لە ڕووداوێکى هاتووچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا
کردنەوەی جۆرێک لە هەژماری بانکی قەدەغەکرا
دوات کردنەوەی جۆرێک لە هەژماری بانکی قەدەغەکرا
پەیوەنیدر