هۆشداری لە دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەدرێت



تۆڕی هەماهەنگی رێکخراوەکان هۆشداری دەدەن لە دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دەشڵێت:”هەندێک لایەنی سیاسی بوونەتە مەترسی و ئاستەنگ بەرامبەر بەو ئەزموونە دیموکراسیە چەند ساڵەی هەرێمی کوردستان”.

سروش عەبدوڵڵا قادر، وتەبێژی فەرمی تۆری هەماهەنگی رێکخراوەکان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، پەرلەمانی کوردستان خۆی بەشێک بووە لە حکومەت و لەکاتی نەبوونی پەرلەماندا ژیانی خەڵک هیچ گۆرانکاری بەسەردا نەهاتوە، پەرلەمان هۆکارێکی سەرەکیش بوە لە سارد بوونەوەی متمانە لەنێوان لایەنە سیاسیەکان

دەشڵێت:”هەڵبژاردن بە بنەمای سەرەکی دیموکراسی هەر حکومەتێک دەزانین ، پێمان وایە هەندێک لایەنی سیاسی بوونەتە مەترسی و ئاستەنگ بەرامبەر بەو ئەزموونە دیموکراسیە چەند ساڵەی هەرێمی کوردستان”.

راشیگەیاندووە، هەرچەندە بەپێی ئەزموونی چاودێریمان بەسەر پرۆسەی سیاسی دا, پێمان وایە کە پەرلەمانی کوردستان خۆی بەشێک بوە لە حکومەت و لەکاتی نەبوونی پەرلەماندا ژیانی خەڵک هیچ گۆرانکاری بەسەردا نەهاتوە ، پەرلەمان هۆکارێکی سەرەکیش بوە لە سارد بوونەوەی متمانە لەنێوان لایەنە سیاسیەکان، ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ کەم ئەزموونی ئەندامانی پەرلەمان لە ئاستی بەرپرسیارەتی و کاری سیاسیدا کە پێویست بوو لەکاتی پەسەند کردنی پاڵێوڕاوەکان مەرجی زانستی و ئاستی مرۆیی زیاتر لەبەرچاو بگیرێت ، بۆ ئەم هەڵبژاردنەش وەکو لایەنی رێخراوەمەدەنیەکان لە هەرێمی کوردستان چاودێری تەواوی پرۆسەی هەڵبژاردن دەکەین”.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەکاتی بوونی هەر ئاستەنگێک کە دەستی لایەنی سیاسی تێدابێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، راستەوخۆ ئیدانەی دەکەین و لەگەل رێکخراوە نێوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان لۆبی دروست دەکەین لە نێوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان و رێگا بە هیچ لایەنێک نادەین دوور لە پرەنسیپی دیموکراسی لە کوردستان هەڵوێست وەربگرن بۆ مەرامی حزبی و تایبەتی خۆیان یان مەرامی تایبەتی سەرکردەکانیان لە ناوچەکە دا.

قەسرێ، گڕگرتنی ئۆتۆمبێلێک ئاگرێکی گەورەی لێکەوتەوە
پێت قەسرێ، گڕگرتنی ئۆتۆمبێلێک ئاگرێکی گەورەی لێکەوتەوە
پارێزگایەکی دیکەی عێراق دەوامی کەمکردەوە
دوات پارێزگایەکی دیکەی عێراق دەوامی کەمکردەوە
پەیوەنیدر