پەرلەمانی عێراق سبەینێ دەست بەدانیشتنەکانی دەکاتەوە



 بڕیارە سبه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌یاسای گرنگ كه‌ ناكۆكی سیاسیان له‌سه‌ره‌، له‌وه‌رزی نوێی یاسادانان گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ بكرێت.

سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق خشته‌ی دانیشتنه‌كانی رۆژانی شه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ی داهاتووی بڵاوكردووه‌ته‌وه و رۆژی شه‌ممه‌ خوێندنه‌وه‌ بۆ 7 پڕۆژه‌یاسا ده‌كات، هه‌روه‌ها رۆژی دووشه‌ممه‌ خوێندنه‌وه‌ بۆ 5 پڕۆژه‌یاسا ده‌كرێت، كه‌ گرنگترینیان یاسای ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی و دژه‌ تیرۆرن.

رائید مالیكی، له‌ لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان ئاشكرایده‌كات، چه‌ندین یاسای گرنگ له‌ چاوه‌ڕوانی په‌رله‌ماندان بۆ په‌سه‌ندكردنی، به‌تایبه‌تی ئه‌و یاسایانه‌ی كه‌ ناكۆكی سیاسیان له‌سه‌ره‌ و له‌ خوله‌كانی پێشوودا به‌ هۆكاری یاسایی و ته‌كنیكی به‌ جێهێڵدراون.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسای گرنگیش هه‌ن كه‌ جێی مشتوموڕ و ناكۆكین، كه‌ له‌ یاسای نه‌وت و گاز، لێبوردنی گشتی، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی پێكهاتوون.

 

تاقیکردنەوەکانی 12 ئامادەیی دەستپێدەکەنەوە
پێت تاقیکردنەوەکانی 12 ئامادەیی دەستپێدەکەنەوە
باڵوێزی عێراق لەتورکیا دەدریتە دادگا
دوات باڵوێزی عێراق لەتورکیا دەدریتە دادگا
پەیوەنیدر