پلەکانی گەرما ئەمڕۆ و سبەی کەمێک بەرز دەبێتەوە
بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا پێشبینی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و تێێدا هاتووە، ئەمڕۆ هەیەنی ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم ساماڵ دەبێت و بەراورد بە رۆژانی رابردوو پلەکانی گەرما کەمیک بەرز دەبنەوە.
بەپێی بەشی پێشبینی لە بەرێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم پلەی گەرمای ناوچەکان بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر ٤٦
سلێمانی ٤٢
دهۆک ٤٤
کەرکوک ٤٧
هەڵەبجە ٤٦
حاجی ئۆمەران ٣٠
زاخۆ ٤٤
سۆران ٤٢
گەرمیان ٤٨