هۆکاری سەردانەکەی سودانی بۆ هەولێر ئاشکرابوو



وتەبێژی حکومەتی عێراق هۆکاری سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی بۆ هەولێر ئاشکراکرد و دەڵێت:” لەسەر داوای مەسعود بارزانی سەردانی هەولێری کردووە”.

باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاندووە:”لەسەر بانگهێشتی تایبەتی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی محەمەد شیاع سودانی سەردانی هەولێری كردوە”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە محەمەد شیاع سودانی بە سەردانیکی چاوەڕواننەکراو گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆبووەوە.

ڕێکەوتە یان مێژوو خۆی دووبارە کردەوە؟
پێت ڕێکەوتە یان مێژوو خۆی دووبارە کردەوە؟
لە رووداوێکی هاتوووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
دوات لە رووداوێکی هاتوووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
پەیوەنیدر