هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە رێگای نێوان کەلار و گردەگۆزینە لە ئیدارەی گەرمیان ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە هاوڵاتییەک و لە ئەنجامدا هاوڵاتییەکە گیانی لە دەستدا.
بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە رێگای نێوان کەلار بۆ گردەگۆزینە ئۆتۆمبیلێک لە جۆری (نیسان ئاڵتیما) لە هاووڵاتییەکی دا و بە سەختی برینداربوو.
هاتووچۆ دەشڵێت:”دواتر بریندارەکە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە قەزای کەلار بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستدا و ئێستا تیمی تایبەتی هاتووچۆی گەرمیان لێکۆڵینەوەیان لەسەر ئەو رووداوە دەستپێکردووە بۆ دیاریکردنی هۆکار و زانیاری وردتر.
ئەوە لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ لەسەر رێگای ناحیەی باوەنوری سەر بە قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا کامری وەرگەڕا و بەهۆیەوە چوار کەس برینداربوون.