بەهۆی نۆژەنکردنەوەی، بۆ ماوەی سێ شەو تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی سلێمانی ڕایگەیاند، شەوی ١٧- ١٨ – ١٩ی ئەم مانگە تونێلی پێشڕەو لە کاتژمێر نۆی شەو بۆ چواری بەیانی دادەخرێت.
لە ماوەی ئەو سێ شەوەدا تونێلەکە نۆژەندەکرێتەوە، کە سیستمی هەواگۆرکێ، ڕوناکی، ئاگرکوژێنەوە و سکادا لە تونێلەکەدا نۆژەندەکرێتەوە.
داڕشتنەوە: ساریا کامیل – دانیار دارا