وەزارەتی پەروەردە خشتەی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی ١٢ بڵاوکردەوە.
پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی پۆلی ١٢، ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی ١٢ ی بەسەرجەم بەشەکانەوە بڵاوکردەوە.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی پەروەردە شەشی مانگی داهاتوو تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکات، جیاواز لە شێوازی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم، ڕۆژانە لە دوای یەک تاقیکردنەوەکان ئەنجامدەدەرێت.
داڕشتنەوە: دانیار دارا، ساریا کامیل