بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، وادەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە ١٣ی تەمووز دەست پێدەکات و لە ١١ی ئاب کۆتایی پێ دێت.
ئەوەلەکاتێکدایە، دوێنێ چوارشه‌ممه ١٢ی ته‌ممووزی ٢٠٢٣جومانه غه‌لای، وتەبێژی ڕاگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، ڕۆژی ١١ی ته‌مووزی ٢٠٢٣ نووسراوێك له هه‌رێمی كوردستانه‌وه گه‌یشتووه‌ته كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌باره‌ت به توانای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و نووسراوەکە خراوه‌ته به‌رنامه‌ی كاری ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران و هه‌فته‌ی داهاتوو له‌نێوان سه‌رۆكی كۆمیسیۆن، ئه‌ندامانی كۆمیسیۆن، سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ڵبژاردن و فه‌رمانبه‌رانی هونه‌ری و تایبه‌تمه‌ند گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌كرێت.
وتەبێژی ڕاگەیاندنی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق جەختی لەوەکردەوە، ئاماده‌ن بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چاوه‌ڕێی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌كه‌ن، كه له هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه له‌وباره‌یه‌وه ئه‌نجام ده‌دات.