بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، دوو ڕۆژی داهاتوو نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و بەهۆیەوە پلەكانی گەرما بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزدەبنەوە و لەهەندێك ناوچە دەگاتە نزیكەی 50 پلەی سەدی.
ئاراس جهبار، شارهزای كهشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگهیاند، لە ئەنجامی فراوانبوونەوەی نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی لەسەر ناوچەکانمان سبەی پلەکانی گەرما بەرێژەی 3 تا4 پلە بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە.
ڕاشیگەیاند، لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین بای باکووری ڕۆژھەڵات چالاک دەبێت بەخێرایی 15 بۆ سەرووی 40کم لەکاتژمێرێکدا و لەناوچە شاخاوییەکانی سنوورەکەدا چالاکتر دەبێت.
ڕوونیشی كردەوە، بهرزترین پلهی گهرمای پێشبینراوی سبهینێ لە ھەولێر و هەڵەبجە دەگاتە ٤٤ پلە و سلێمانی ٤٢ پلە و دھۆک ٤٣
و کەرکوک ٤٦ پلە و گەرمیان 48 پلەی سەدی.
وتیشی، “دوو سبەی پێنج شەممە بەراورد بە ئەمڕۆ پلەی گەرما 5 پلە بەرز دەبێتەوە و پێدەچێت ئەم شەپۆلی گەرمایە هەفتەیەك زیاتر بخایەنێت”.