ئەو ڕاستیەی تورکیاو ئێران لەبیرخۆیانی دەبەنەوە



ئەبوبەکر عەلی

لەئێستادا شایەتی ھێرش وپەلاماری ھەردوو سوپای تورکیاو ئێرانین بۆسەر خاکی ھەرێم بەبیانووی بوونی بارەگاکانی ھێزە کوردییەکانی ڕۆھەڵات وباکوور لەباشوری کوردستاندا.

بەڵام لەڕاستیدا ھۆکاری قوڵ وڕاستەقینەی ئەم دۆخە پەکەکەو ھێزەکانی ڕۆژھەڵات نییە، بەڵکو  ئامادە نەبوونە بۆ داننان بەکێشەی کوردستان و دۆزینەوەی چارەسەرێکی عادیلانە وئاشتیخوازانە بۆی،چونکە ئەم شەرە سەدەیەکە بەفۆرمی جیاواز درێژەی ھەیە.

بەواتایەکی تر ھێزە کوردییەکانی باکورو  ڕۆژھەڵات( بەدەر لەوەی بوون ونەبوونی چەك لەئێستادا چ خزمەتێك دەکات) دەرھاویشتەو بەرەنجامی چارەسەر نەکردنی کێشە نەتەوەییەکەن، ئەوکێشە چارەسەر ببوایە، لەئێسادا شوێنەوارێك لەئۆپۆزیسیۆنی چەکداری کوردستانی نەدەبوو.

چارەی بنەرەتی وکۆتایی ویەکجارەکیش تەنھاو تەنھا لەگرەوی چارەسەری پرسی نەتەوەیی کوردوکوردستاندایە.

چونکە جەوھەری کێشەی کورد سیاسیە نەك ئەمنی، جگەلەچارەسەرێکیش کورد پێی ڕازیبێت، کەلەئێستادا لەچوارچێوەی دەوڵەتەکاندا دەرناچێ وئەوپەڕی فیدڕاڵییە،  ئەم ململانێ وشەڕە لەفۆرمی جۆراو جۆردا بەردەوامی دەبێت.

سەرجەم ھێزو پارتەکانی ئێستاش لەناوببرێن، پارت وھێزو ڕێبەرایەتی تر دێتە مەیدان، چونکە زۆر بەکورتی چوارەم نەتەوەی گەورەی ناوچەکە واتە کورد، سەدساڵە دۆخی سەیرکردنی وەك کەمینە ڕەتدەکاتەوە، چ جای لەھەندێ شوێن وەك کەمینەش دانی پیانانرێت!

سەد ساڵ بەسە بۆ دەرکەوتنی ناکامی ونائەخلاقیبوونی گرەو کردن لەسەر سڕینەوەو بەکەمینەو ئەمنیکردنی مەسەلەی کورد وکۆتایی ھێنان بە ناسیۆنالیزمی کوردی وخواستی بەرابەریی نەتەوەیی.

سەد ساڵی تر درێژە بەمە مەدەن، چونکە ھەروەك چۆن ھەڵتەکاندنی بناغەکانی قەڵای ناسیۆنالیزمی عەرەبی لەعێراقدا، ڕەگەکانی لە ڕوخاندنی شۆڕشی ئەیلول وڕێکەوتننامەی جەزائیردایە، دەکرێت زەھری چارەسەر نەکردنی ئەم کێشە دەوڵەت ووڵاتی تریش لەئایندەدا بەھەمان چارەنووس بەرێت، چونکە مانەوەی کێشەی کورد بەم جۆرە پێویستی بەسیستمی سیاسی کێشەدارەو ھەرئەویش بەسە لەئایندەدا واتاو ئاماژەکانی دەوڵەت لەقۆناغی پاش مۆدێرنەدا بەرەو زەردووییەکی کوشندە بەرێت.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلم لە دهۆك بەردەوامە
پێشت فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلم لە دهۆك بەردەوامە
دڵسۆزترین هاوپەیمانی ئەمریکاین، لەبیرمان مەکەن
دواتر دڵسۆزترین هاوپەیمانی ئەمریکاین، لەبیرمان مەکەن
ەیوەندیدار