ئەمڕۆ چوار شەممە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق کردنەوەی داواکاری بۆ خولی پاڵاوتنی (٢٩)ی لە پەیمانگای باڵا بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس ڕاگەیاند.
بەرێوەبەرایەتی بەڕێوەبردنی خۆبەخشی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەرگای پێشکەشکردنی داواکاری بۆ خولی پاڵاوتنی (٢٩)ی لە (پەیمانگای باڵا بۆ گەشەپێدانی ئاسایش و کارگێڕی) كردەوە بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و دەرچووانی ساڵی خوێندنی ئەمساڵ (٢٠٢٢-٢٠٢٣) دەگرێتەوە بۆ ئەو پسپۆڕیانەی ئاماژەیان پێکراوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، خوولی مەشق لە (پەیمانگای باڵا) دەبێت و تەنها بۆ دەرچووانی زانكۆیە و (734) کورسی و بۆ هەردوو ڕەگەز (نێر- مێ) تەرخان كراوە، كە 38 پسپۆڕی لە (نێر) و 11 پسپۆڕی لە (مێ) وەردەگیرێن.
ئاشكراشی كردووە، پڕكردنەوەی فۆڕم بەشێوەی ئەلیكترۆنی دەبێت لە ڕێگەی لینكی فەرمی ماڵپەڕی وەزارتەوە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ، كە لە 15ی تەمموز دەستپێدەكات و تاوەكو 31ی تەمموز بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی ناوخۆ مەرجەكانی پێشكەش كردنی دیاری كردووە، كە دەبێت كەسەكە لە دایك و باوكی عێراقی بێت و هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆس بێت و تەمەنی لەنێوان 19 ساڵ بۆ 25 ساڵ بێت (لەدایكبووی 1998 تاوەكو 2004) و ئەوانەشی خۆیان كارمەندی وەزارەتی ناوخۆن نابێت تەمەنی لە 27 ساڵ زیاتربێت لەگەڵ چەند مەرجێكی دیكە.
ئاشكراشی كردووە، خوێندكار لەماوەی خوولی مەشقدا مووچەكەی (ملیۆنێك و 206 هەزار دینار) دەبێت.
بۆ پڕكردنەوەی فۆڕم كلیك لێرەبكە