ئەو باندەی شۆفێرانیان بێهۆش دەکرد دەستگیرکران



پۆلیسی‌ شاره‌زوور چوار تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ له‌سه‌ر ڕێگای‌ ده‌ربه‌ندیخان – زه‌ڕایه‌ن ئۆتۆمبێلیان ڕاده‌گرت‌و دوای‌ بێهۆشكردنی‌ شۆفێره‌كه‌ی‌ پاره‌و كه‌لوپه‌لی‌ ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ده‌دزی‌.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، له‌ئه‌نجامی‌ به‌دواداچوون‌و چاودێریكردنی‌ به‌ره‌وامیی ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسه‌وه‌، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ زه‌ڕایه‌نی‌ سه‌ر به‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ شاره‌زوور چوار تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ له‌شێوه‌ی‌ بانددا له‌سه‌ر ڕێگای‌ ده‌ربه‌ندیخان – زه‌ڕایه‌ن خۆیان وه‌ك سه‌رنشین نیشانده‌دا و ئۆتۆمبێلیان ڕاده‌گرت‌و دوای‌ بێهۆشكردنی‌ شۆفێره‌كه‌ی‌ به‌ماده‌ی‌ بێهۆشكار، پاره‌و كه‌لوپه‌لی‌ ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ده‌دزی‌.

ڕوننیشیکردەوە کە له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ئه‌و بڕه‌ پاره‌و كه‌لوپه‌لانه‌دا كه‌ تۆمه‌تباران له‌شۆفێری‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌یان دزیبوو، هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێله‌دا كه‌ به‌تۆمه‌تباران بوو.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو کە له‌كاتی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا تۆمه‌تباران دانیان به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ چه‌ند تاوانێكی‌ دیكه‌ی‌ له‌و شێوه‌یه‌یان ئه‌نجامداوه‌.

لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیدا هاتووە، له‌ئێستادا تۆمه‌تباران (ك، س، س له‌دایكبووی‌ 1990 – س، م، س له‌دایكبووی‌ 2003 – ر، ت، أ له‌دایكبووی‌ 2003 – ع، ت، أ له‌دایكبووی‌ 2005) به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 444 له‌یاسای‌ سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

کەمترین مووچەی مانگانە لەم وڵاتە زیاتر لە ٢٠٠٠ دۆلارە
پێت کەمترین مووچەی مانگانە لەم وڵاتە زیاتر لە ٢٠٠٠ دۆلارە
ئاڵوگۆڕی ژمارەی ئۆتۆمبێل لە بەڕێوەبەرایەتییەکی دیکەی هاتووچۆ دەستپێدەکات
دوات ئاڵوگۆڕی ژمارەی ئۆتۆمبێل لە بەڕێوەبەرایەتییەکی دیکەی هاتووچۆ دەستپێدەکات
پەیوەنیدر