دیمیتری مێدڤیڤ سەرۆکی پێشووی ڕوسیا لەنوێترین لێدوانیدا لەچوارچێوەی کۆبوونەوەی وڵاتانی ناو هاوپەیمانێتی باکوری ئەتڵەسی ناسراو بە “ڕێکخراوی ناتۆ” بەمەبەستی هاوکاری سەربازی زیاتری ئۆکرانیا لەجەنگی ڕوسیا و داننان بە ئەندامێتی ئۆکرانیا لەڕێکخراوەکەدا ڕایگەیاند، هاوکارییە سەربازییەکانی وڵاتانی ناتۆ بۆ ئۆکرانیا لەجەنگی جیهانی سێیەم نزیکترمان دەکاتەوە.
دیمیتری میدڤیڤ کە لە ئێستادا جێگری سهرۆكی ئهنجوومهنی ئاسایشی نیشتیمانی رووسیایە ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ڕوسیا بۆگەیشتن بە ئمانجە دیاریکراوەکانی بەردەوامییان دەبێت.
باسی لەوەکردووە، هاوکارییە سەربازییەکانی خۆرئاوا بۆ ئۆکرانیا هیچ گۆرانکارییەک دروست ناکات و بێسوودە و کۆتاییەکی خراپی دەبێت و لەجەنگی جیهانی سێیەم نزیکترمان دەکاتەوە. ئەنجامە سەرەتاییەکانی کۆبوونەوەی لوتکەی ئەم هەفتەیەی ناتۆ لە ڤیلینۆسی پایتەختی لیتوانیا ” بەوشێوەیەبوو کە ئێمە بیرمان لێدەکردەوە” بە تایبەتی لەبارەی بەئەندامبوونی ئۆکرانیا لەناتۆ و زیاترکردنی هاوکارییە سەربازییەکان.
وتیشی، ئەوەی ڕوودەدات لای ئێمە ڕوونە و روسیا لەسەر پلانەکانی جەنگ و ئامانجە دیاریکراوەکانی بەردەوام دەبێت کەیەکێک لە ئامانجەکان ئەوەیە روسیا ڕێگری بکات لەوەی ئۆکرانیا ببێتە ئەندامی ناتۆ کە هەرلەسەرەتاوە ڕوسیا دژی بڕیارێکی لەوشێوەیە بووە.