حاکم قادر: دەبێت رێگە نەدرێت لێکترازانی زیاتر رووبدات



ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی رایگەیاند، كۆبونەوەكانی پارتی و یەكێتی هەر چۆنێک بێت پێویستە بەردەوام بێت و ڕێگە نەدرێت لێکترازانی زیاتر ڕووبدات.

حاکم قادر، لە میانی بەشداریكردن لە سیمینارێکدا کە بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەشە جیاوازەکانی پزیشکی سازکرابوو ڕایگەیاند:”کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی ئەگەر ئەنجامیشی نەبێت، هێشتا پێویستە سارد نەبینەوە لە ئەنجامدانی و بەردەوامی کۆبوونەوەکان گرنگن، چونكە دڕدۆنگی و لێدوانی توند هیچ کەس و لایەنێک و گەلەکەشمان قازانجی لێناکات، تەنها لە بەرژەوەندی دوژمنانی گەلی کوردستانە.”

وتیشی:”ئەم قۆناغە پێویستی بە یەكگرتووی و یەكڕیزی لایەنە كوردستانیەكان ھەیەو گرنگە لە پێناو بەرژەوەندییەكانی گەلی كورستاندا بە یەكڕیزی و تەبایی بڕیار لەسەر ھەموو پرسە گرنگەكان بدەین و ھەرچەندە ناكۆكی و ململانێ ھەبێت پێویستە لە كەركوك كە شارێكی كوردستانییە لەگەڵ ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم بە یەك لیست بەشداری لە ھەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بكەین.”

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، “لە كاتێكدا دوژمنانمان دژی یەكگرتنەوەو رێكخستنەوەی ھێزی پێشمەرگەن، ئەركی ھەموانە لە بەرژەوەندی پرۆسەی سیاسی و نیشتیمانی و نەتەوەیدا ھەوڵی ڕێكخستنەوەو یەكگرتنەوەی ھێزەكانی پێشمەرگە بدەن و لێنەگەڕێن ھەوڵی دوژمنانمان سەركەوتوو بێت و چیتر ھەل لە دەست نەدرێت، چونكە پەشیمانی دادمان نادات.”

وتیشی، “لێدوانی توند خزمەت بە هیچ لایەک ناکات و مێژوو پێمان دەڵێت لە شەڕ و گرژی هیچ لایەکمان سودمەند نەبووین، گەلی کوردستان و ھەرێمەكان پێویستی بە دۆخێکی ئارام و سەقامگیرە، کە ئەمەش تەنها بە لێکنزیکبوونەوەی سەرجەم لایەنەكان بەتایبەت ئێمە و پارتی دێتە دی، بە پێچەوانەوە ئەو دۆخەی هەیە تەنها لە بەرژەوەندی دوژمنانی گەلەکەمانە و کۆبوونەوەکان ئەگەر ئەنجامیشیان نەبێت، هەر بەڕێوەچوونیان باشترە لە ئەنجام نەدانیان بۆ دروستكردنی كەشێكی تەندروست بۆ لێكتێگەیشتن.”

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
پێت نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
لە هەولێر تەرمی پارێزەرێک لە نێو ماڵەکەی خۆی دۆزرایەوە
دوات لە هەولێر تەرمی پارێزەرێک لە نێو ماڵەکەی خۆی دۆزرایەوە
پەیوەنیدر