گۆڕان داوای یەك لیستی كورد لە ناوچە كوردستانیەكان دەكات



بزووتنەوەی گۆڕان داوا لە حزبە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات لە ناوچە كوردستانییەكان یەكبگر و بە یەك لیست بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بكەن، كە بڕیارە لە كۆتایی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت.

ئەمڕۆ شاندێكی بزووتنەوەی گۆڕان لە تۆبزاوای شاری کەرکوک سەردانی خێمەی جوتیارانی مانگرتوی کورد و تورکمانیان کرد و دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی گۆڕان ڕایگەیاند، لێرەین لەژێر خێمەی جوتیارانی کورد و تورکمان، پشتیوانیانین بۆ لابردن و نەهێشتنی ئەو دەستدرێژیانەی دەکرێتە سەر زەوی و زاری ئەو خەڵکە.

ڕاشیگەیاند، ئەوان وەک گۆڕان نەک تەنها پشتیوانی ئەو جوتیارانەن، کە مانگێک و 11 ڕۆژە بەردەوامن، بەڵکو “ئەو خێمەیە، وەک خێمەی بەدیلی پارتە سیاسییە کوردستانییەکان دەبینن، کە هەست بە بەرپرسیارێتی نیشتمانی ناکەن”.

وتیشی،” ئەوەی ئەو جوتیارانە دەیکەن لە راستیدا ئەرکی پارتە کوردستانییەکانە، بۆیە پێویستە نوێنەرانی کورد لە بەغدا و کاربەدەستان لە حکومەتی عێراق و کوردستان هەموو ئەو میکانیزم و رێگایانە بگرنەبەر کە بەرەو چارەسەر دەڕۆن بۆ کێشەی جوتیارانی کورد لە کەرکوک”.

وتەبێژەکەی بزوتنەوەی گۆڕان پەیامێکیشی ئاڕاستەی پارتی و یەکێتی کرد و ڕایگەیاند، “ئێمە لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردنێکی چارەنووسساز دەبینەوە، کە ئەویش هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانە، بۆیە پێویستە یەکێتی و پارتی واز لە بەرژەوەندییە حزبییەکانیان بهێنن و بە ڕوانینێکی نیشتمانیانەوە بەرەو ئەو هەڵبژاردنە بچن و هەمووان لە چوارچێوەی یەک لیستدا لە کەرکوک و موسڵ و ناوچەکانی سنوری ماددەی 140 یەکبگرن و بەشداری هەڵبژاردن بکەن”.

جەختیشی كردەوە، وەک بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ ئەوەدان هێزە کوردییەکان بەیەک لیست بچنە ناو هەڵبژاردنەکە و بۆ ئەو مەبەستەش هەموو کەناڵە سیاسی و حزبییەکان دەگرنەبەر.

تەندروستی جیهانی کاریگەرییەکی نوێی کۆرۆنا لەسەر منداڵان ئاشکرادەکات
پێت تەندروستی جیهانی کاریگەرییەکی نوێی کۆرۆنا لەسەر منداڵان ئاشکرادەکات
بەهای دۆلار گەیشتەوە بەرزترین ئاست
دوات بەهای دۆلار گەیشتەوە بەرزترین ئاست
پەیوەنیدر