ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی پلاندانان ڕایگەیاند، ژمارەی دانیشتوانی عێراق بۆ ئەم ساڵ گەیشتووەتە 43 ملیۆن و 324 هەزار کەس، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە ڕێژەی دانیشتوانی تەمەن 15-64 ساڵ 57%تە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ (سۆمەریە نیوز) گەیشتووە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە، “بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی دانیشتووانەوە کە دەکەوێتە یازدەی مانگی تەمموزی هەموو ساڵێکەوە، وەزارەتی پلاندانان کاردەکات بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە ساڵی داهاتوودا”.
وەزارەتەکە ئەوەشی خستە روو لەساڵی 2024 دا سەرژمێری دەکەین بە ئامانجی خزمەتکردن و گەشەپێدان بە دروستکردنی داتابەیسێکی گشتگیر و تەواو”، هەروەها حکومەت گرنگییەکی زۆری داوە بە دروستکردنی هەلومەرجی گونجاو بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دوای دابینکردنی خەرجی پیویست بۆ ئەنجامدانی سەرژمێرییەکە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکرد، “کۆمیسیۆنی باڵا ئامادەکاری دەکات بۆ سەرژمێری، بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکوەزیران – وەزیری پلاندانان، محەمەد عەلی تەمیم، بۆ ئەوەی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجامبدات بۆ پەسەندکردنی پلانی وردی ئەنجامدانی سەرژمێری”.
وەزارەتەکە بەردەوامە، “ئامادەکارییەکانی بۆ سازدانی ئاهەنگێکی فەرمی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی دانیشتوانەوە لە 26ی تەمموز، بە هاوکاری و هاوبەشی لەگەڵ سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵەی عێراقی بۆ زانستە ئامارییەکان، و تایبەت دەبێت بە دانیشتوان و کەشوهەوا،
لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە ، “ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی دانیشتوانی ئەمساڵ هاوکاتە لەگەڵ خستنەبازاڕی بەڵگەنامەی نیشتمانی بۆ سیاسەتی دانیشتوان لە عێراق، کە لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی، لە 17ی ئایاردا ڕاگەیەندرا و یازدە کەس لەخۆدەگرێت”.
ئەو بوارانەی کە سەرژمێرییەکەی تێدا دەکرێت بریتین لەمانە :
پەروەردە و فێربوون – تەندروستی و تەندروستی زاوزێ – منداڵی و ماف و پاراستن – گەنجان و دامەزراندن – بەهێزکردنی ژنان – پشتگیری لە دانیشتووانی لاواز (منداڵان – کەمئەندامان – بەساڵاچووان) – گۆڕانکارییەکانی دانیشتووان و کەشوهەوا – کۆچی ناوخۆیی و دەرەکی – نیشتەجێبوون – بەهاکان و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی – لە کۆتاییدا بواری داکۆکیکردن و پەروەردەی دانیشتووان.
ژمارەی دانیشتوانی عێراق بۆ ئەمساڵی 2023 بە (43) ملیۆن و (324) هەزار کەس خەمڵێندراوە.
ڕێژەی گەشەی ساڵانەی دانیشتووان (2.5%) یە.
ڕێژەی نێرینە (50.5%)، ڕێژەی مێینەکان (49.5%) لە کۆی دانیشتووان.
– ڕێژەی دانیشتوانی گروپی تەمەن کەمتر لە 15 ساڵ نزیکەی (40%)ی کۆی دانیشتووان پێکدەهێنێت، لەکاتێکدا ڕێژەی دانیشتوانی نێوان تەمەنی 15-64 ساڵ “(57%)، گەنجانی ناوەوە گروپی تەمەنی (15-24) ساڵ لەسەدا (28%ی کۆی دانیشتووان) پێکدەهێنن.
– نزیکەی (50%)ی دانیشتووان لە پارێزگاکانی (بەغدا – نەینەوا – بەسرە – زی قار) چڕبوونەتەوە، و دانیشتوانی (شارەکان) (70%) بە بەراورد بە (30%) ڕێژەی دانیشتوانی گوندەکان پێکدەهێنن.
باشتربوونی بەرچاو لە تەندروستی کۆرپە و منداڵانی خوار تەمەنی پێنج ساڵدا تۆمارکرا، دوای ئەوەی ڕێژەی مردن لەناو ئەم پۆلەدا دابەزی بۆ کەمتر لە (20) مردن لە هەر (100 هەزار) منداڵ کە لەدایک دەبێت، کە ئەمەش بە شێوەیەکی ئەرێنی ڕەنگدانەوەی هەبوو لە باشتربوونی تەمەنی چاوەڕوانکراو و بەرزبوونەوەی بۆ (٧٤) ساڵ.
پێشبینی دەکرێت دانیشتوانی عێراق بچێتە قۆناغی چوارەمی گواستنەوە دیمۆگرافییەکانەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی چوونە ناو قۆناغی (دیموگرافی) کە تێیدا ڕێژەی منداڵبوون کەمدەبێتەوە بۆ ئاستی جێگرەوە.