وەزیری سامانە سروشتییەکانی ھەرێم بە وەکالەت رایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو شاندێکی ھەرێم بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر یاسای نەوت و غاز سەردانی بەغداد دەکات.
کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکانی ھەرێم بە وەکالەت، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لیژنەیەکی ھاوبەش بۆ تاوتوێکردنی یاسای نەوت و غاز لەنێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێم پێکھێندراوە، کە کەسانی پسپۆڕ و شارەزایان تێدایە و کاری باشیان لەسەر یاساکە کردووە.
ئەوەشی خستەڕوو، پێدەچێت %70 ی کارەکانی یاسای نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەران تەواوبووبێت.