جوتیار عادل، “کابینەی نۆیەم ٨٠٪ی بەڵێنەکانی جێبەجێکردووە”



جوتیار عادل سەرۆکی فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەبۆنەی تێپەڕینی چوارساڵ بەسەر پێکهێنانی کابینەی نۆیەم فەرمانگەی میدیاو زانیاری کارنامەی پرۆژەکانی حکومەت لەماوەی چوارساڵی رابردوودا ڕدەگەیەنێت.

باسی لەوەکرد، سەرەڕای ئاڵەنگاری و هەڕەشەکانی بەردەم کابینەکە ئەو بەڵێنانەی حکومەت بەخەڵکی داوە توانیویەتی ٨٠٪ یان جێبەجێ بکات، وتیشی لەهەرێمی کوردستان یەک ملیۆۆن و ٢٥١ هەزار و ٤٥١ مووچەخۆر بوونیان هەیە و پێویستیان بە ٨٩٥ ملیار دینارە بۆ پێدانی مووچە.

سەبارەت بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی حکومەت ئاماژەی بەوەکرد، توانیویانە ٦٢٤ پڕۆژەی رێگەوبان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان جێبەجێ بکەن و کۆیگشتی داهاتی کابینەکەش ١٦١.٣ ملیۆن دۆلار بووە.

جوتیار عادل ئەوەیخستەڕوو، ڕێکارەکانی سندوقی خانەنشینی تەواوکراون و لەم کابینەیەدا پەیوەندی نێوان کرێکار و خاوەنکار و ئاستی دروشمەکانیان تێپەڕاندووە و ٧٤٪ی باج لە کمپانیاکان و ٢٦٪ باجی دیکە وەرگیراون و داهاتی ناوخۆش بەڕێژەی ١٠٠٪ زیادی کردووە.

هاوکات، قەبارەی بازرگانیکردنی کوردستان و وڵاتان ساڵانە ٢٥ ملیار دۆلار بووە و بەگوژمەی ١٣.٥ ملیار دۆلار وەبەرهێنان کراوە و ئەو بەڵێنانەی حکومەت بەخەڵکی داوە توانیویەتی ٨٠٪ یان جێبەجێ بکات زیاتر لە ١٢٠ هەزار هەلی کار ڕەخسێنراوە و ٦ ملیۆن گەشتیار ڕوویان لەهەرێمی کوردستان کردووە.

سێ دوکانی مەی فرۆشتن داخران
پێت سێ دوکانی مەی فرۆشتن داخران
کەمیی دۆلار، نرخەکەی لە بازاڕدا بەرزدەکاتەوە
دوات کەمیی دۆلار، نرخەکەی لە بازاڕدا بەرزدەکاتەوە
پەیوەنیدر