ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوكمی ئاڵوگۆڕكردنی دراو له‌ ڕێگەی كارتی بانكییه‌وه‌ رووندەکاتەوە



ئەنجوومەنی باڵای فەتوا رایگەیاند، هەندێک کەس فێربوون بە ناوی خەڵکەوە کارتی بانکی دروست دەکەن، پارەی عێراقی تێدا دادەنێن و لە وڵاتێکی دیکە پارەکە بە دۆلار رادەکێشن، ئەوەش کارێکی حەرامە.

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە،

دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین هاوڵاتی و نوسینگه‌كانی حه‌واڵه‌ پرسیاریان له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا كرد سه‌باره‌ت به‌ گۆڕینه‌وه‌ی دراوی عیراقی به‌ دۆلار له‌ڕێگه‌ی كارتی بانكی وه‌ك ماسته‌ر كارت و ڤیزه‌ كارت و زین كاش و ئیف ای بی و سویچ و ئه‌ی پی ئێچ و ئه‌نجومه‌نی باڵای فەتوا له‌ دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له‌ به‌رواری ٦-٧-٢٠٢٣ دوای ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی تایبه‌تمه‌ندی بازاڕ له‌م بابه‌ته‌و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌رچاوه‌كانی فیقهی ئیسلامی و ڕه‌چاو كردنی مه‌به‌سته‌كانی شه‌ریعه‌ت فەتوای لەسەر دا و رایگەیاند: دروستكردنی كارتی بانكی و ژماره‌ حیساب و پڕكردنه‌وه‌ی به‌ ڕه‌صید به‌ هه‌ر جۆره‌ دراوێك پاشان به‌كار هێنانه‌وه‌و خاڵی كردنه‌وه‌ی له‌ناوخۆ یان له‌ هه‌ر وڵاتێك ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی كه‌سی و له‌ لایه‌ن خاوه‌ن كارت و ژماره‌ حیسابیه‌كه‌وه‌ بوو و ڕاسته‌وخۆ ئه‌نجام ده‌درا به‌ دراوێكی دیكه‌ و، له‌ ژێر مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی بانكی مه‌ركه‌زی وڵات و ئه‌و بانكه‌ نا ڕیباییه‌دا بوو كه‌ ئه‌و كارته‌ یان ژماره‌ حیسابییه‌ی لێ كراوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ هیچ گرفتێكی شه‌رعی نییه‌.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ده‌ر له‌ ڕێنماییه‌ بانكییه‌كان به‌شێوه‌ی قاچاغ و نایاسایی ئه‌و كارت و ژماره‌ حیسابیانه‌ به‌كارهێنران و وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ئێستادا به‌ لێشاو ئه‌نجامده‌درێت كه‌ هه‌ندێك له‌ بازرگانه‌كان كردویانه‌ به‌ پیشه‌یه‌كی به‌رده‌وامی خۆیان كه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڵاتییه‌ك ڕێك ده‌كه‌ون و كارت و ژماره‌ی حیسابییان بۆ ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ یه‌كێك له‌و بانكانه‌ی كه‌ سه‌كۆی ژماره‌ییان هه‌یه‌ له‌ بانكی مه‌ركه‌زی عیراقی و له‌به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌ كارته‌كانی ئه‌وان به‌كارده‌هێنن و له‌كوردستان ئه‌و بڕه‌ی كه‌ حكومه‌ت ڕێگه‌ی پێداوه‌ پاره‌ داده‌نێن له‌ناویانداو له‌ وڵاتی ئیمارات یان توركیا ڕه‌صیده‌كه‌ی ناویان ده‌گۆڕنه‌وه‌ به‌ دۆلار به‌ نرخی فه‌رمی بانكی مه‌ركه‌زی یان به‌ شێوه‌یه‌كی ڕواڵه‌تی مۆبایل یان كاڵایه‌كی پێ ده‌كڕن پاشان ئه‌و كاڵایانه‌ هه‌ر له‌وێ ده‌فرۆشنه‌وه‌ به‌ دۆلار پاشان دۆلاره‌كه‌ ده‌هێننه‌وه‌ بۆ كوردستان به‌ نرخی ڕۆژ ده‌یفرۆشنه‌وه‌، ئه‌وه‌ كارێكی حه‌ڕامه‌، چونكه‌ هه‌وڵدان بۆ فێڵ كردن له‌ ڕێكاره‌ بانكیه‌كان و یاساو ڕێنمایییه‌كانی حكومه‌ت غه‌شكردنه‌و دروست نییه‌، چونكه‌ موسڵمان پێویسته‌ پابه‌ند بێت به‌و مه‌رج و ڕێنماییانه‌وه‌ كه‌ داده‌نرێت بۆ گۆڕینه‌وه‌ی دۆلار به‌ دینار

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، پاشان ئه‌و ڕێكارانه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵكدایه‌ و سیاسه‌تی بانكی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دانراوه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ خه‌ڵكی پابه‌ندبن پێوه‌ی مادام پێچوانه‌ی شه‌رع نه‌بێت.

“بۆیه‌ زانایان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر یاساو ڕێنماییه‌ك كه‌ لە لایەن‌ حكومه‌ته‌كانه‌وه‌ ده‌ربچیت و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی تیادا بێ و پێچه‌وانه‌ نه‌وه‌ستێت له‌گه‌ڵ ده‌قه‌ شه‌رعیه‌كان، پابه‌ند بوون پێوه‌ی واجبه‌”. ئەنجوومەنی باڵای فەتوا وا دەڵێت.
No description available.

No description available.

تەندروستی سلێمانی ئاماری شەش مانگی تووشبوون بە شێرپەنجەی بڵاوکردەوە
پێت تەندروستی سلێمانی ئاماری شەش مانگی تووشبوون بە شێرپەنجەی بڵاوکردەوە
پێنج كەس بەڕووداوی هاتووچۆ بریندار دەبن
دوات پێنج كەس بەڕووداوی هاتووچۆ بریندار دەبن
پەیوەنیدر