ئەمڕۆ یەک شەممە، شاندی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پیرمام خوولی دووەمی كۆبوونەوەكانیان ئەنجامدا، بەڵام بەبێ ئەوەی بە ڕێککەوتنێکی ڕاگەیەندراوی نێوانیان بێنە دەرەوە، كۆبوونەوەكە كۆتایی هات و سەرۆكی یەكێتی دەڵێت: “ڕێكنەكەوتین”.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی لەدوای كۆبوونەوەكە بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، كۆبوونەوەكەمان لەگەڵ پارتی بەگشتی خراپ نەبوو، بەڵام نزیكنەكەوتووینەتەوە، بەڵام ئێمە یەكێتی نیشتمانین، كە حزبی شەهیدانین و بەرپرسیارێتییەك لەسەرشانمانە و هەوڵی خۆمان دەدەین و كۆڵنادەین.
ڕاشیگەیاند، ماوەیەكە قسەی بێ بنەما و ناتەندروست و نابەرپرسانە دەكرێت، بەڵام گوێ بەوانە نادەین و زمانی تێكدەر كاریگەری نابێت لەسەرمان و بەردەوام دەبین لە هەوڵەكانمان و گەلی كوردستان چاوەڕێمانە.
وتیشی، “لەسەر هیچ شتێك ڕێكنەكەوتین، تەنها لەسەر ئەوە ڕێككەوتین، كە ڕاگەیەنراومان نەبێت”.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە لێدوانێكی دیكەی بۆ میدیاكان دوای كۆبوونەوەكەی لەگەڵ پارتی وتی، “هەوڵ دەدەین لەگەڵ پارتی ڕێكبكەوین، بەڵام دڵنیابن لە ئەمڕۆ بەدواوە یەكێتی وا بە بێدەنگی نامێنێت و هەرچییەك ڕووبدات وەك خۆی وەڵام دەدرێتەوە”.
لای خۆشیەوە، فازڵ میرانی، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی باڵای یەكێتی بەسەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی، بۆ میدیاكان ڕایگه‌یاند، ئێمه وه‌ك پارتی نه‌مانوتووه یه‌كێتی هێز نییه، كاتی خۆی یه‌كێتی كورسی پێویستیان نه‌هێنا و ئێمه سه‌رۆك وه‌زیرانمان پێدان و هه‌میشه مامه‌ڵه‌ی كورسیمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نه‌كردووه، پارتی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاو گرتووه.
ڕاشیگه‌یاند، سیاسه‌ت زانسته و میزاج نییه، دڵنیابن ده‌رگاكانمان داناخه‌ین، له كۆبوونه‌وه‌كانی ئاینده كێشه‌كانی دیكه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین.