به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئیجابی بووە و دەشڵێت: ” هه‌میشه مامه‌ڵه‌ی كورسیمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نه‌كردووه”.
فازڵ میرانی، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی باڵای یەكێتی بەسەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی، بۆ میدیاكان ڕایگه‌یاند، ئێمه وه‌ك پارتی نه‌مانوتووه یه‌كێتی هێز نییه، كاتی خۆی یه‌كێتی كورسی پێویستیان نه‌هێنا و ئێمه سه‌رۆك وه‌زیرانمان پێدان و هه‌میشه مامه‌ڵه‌ی كورسیمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نه‌كردووه، پارتی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاو گرتووه.
ڕاشیگه‌یاند، سیاسه‌ت زانسته و میزاج نییه، دڵنیابن ده‌رگاكانمان داناخه‌ین، له كۆبوونه‌وه‌كانی ئاینده كێشه‌كانی دیكه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
ده‌شڵێت: “به‌رپرسیارێتی ئێمه له قۆناغی ئێستادا پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌ریمی كوردستان، به‌رده‌وامبوونی دیموكراتییه‌ت، پێكه‌وه ژیان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنە بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بۆشاییه ده‌ستوورییه”.
ئەمڕۆ یەک شەممە 9ـی تەمموزی 2023، شاندێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی گەیشتە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی لە پیرمام و هەردوولا بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان و چەند پرسێکی هەنوکەیی تایبەت هەرێمی کوردستان و عێراق، لە سەرووی هەمووشیانەوە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان، کۆبوونەوە.