سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كە هەوڵ دەدەین ڕێكبكەوین لەگەڵ پارتی، بەڵام دڵنیابن لەمڕۆ بەدواوە بێدەنگ نابین.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتماینی كوردستان لەدوای كۆبوونەوەی لەگەڵ مەكتەبی سیاسی پارتی لە پیرمام بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، هەوڵ دەدەین لەگەڵ پارتی ڕێكبكەوین، بەڵام دڵنیابن لە ئەمڕۆ بەدواوە یەكێتی وا بە بێدەنگی نامێنێت و هەرچییەك ڕووبدات وەك خۆی وەڵام دەدرێتەوە.
ڕاشیگەیاند، یەكێتی مێژووە و خوێنی شەهید و قوربانییە و یەكێتی هێزە
دەربارەی ئەوەی ئایا لەگەڵ پارتی لەیەك نزیكن، بافڵ تاڵەبانی وتی، “لەوە ئەچێت لەیەك نزیكبین؟!”.