پاش جێبەجێکردنی داوای قیرتاوکردنی ڕێگای هاتوچۆی بەشەناوخۆی کوڕانی کۆلێجی تەکنیکی زانستە پڕاکتیکییەکانی پارێزگای هەڵەبجە، بەنووسراوێکی فەرمی، سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیک سوپاسی گرووپی کۆمپانیاکانی بەرێز دەکات.
لە نوسراوێکدا، کە وێنەیەکی بۆ گرووپی کۆمپانیاکانی بەڕیز ڕەوانە کراوە هاتووە؛ سەرۆکایەتی زانکۆمان سوپاس و پێزانینتان ئاڕاستە دەکات، بەرامبەر ئەرک و ماندووبوونتان بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی قیرتاوکردنی رێگەی بەشە ناوخۆی کوڕانی کۆلێجی تەکنیکی زانستە پڕاکتیکییەکانی هەڵەبجە.
جێی باسە پێشتر و لەسەر ئەركی یاسین مەحموود رەشید خاوەنی گرووپی كۆمپانیای بەڕێز، لە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٩/٢٠ پڕۆژەی قیرتاوكردنی ڕێگای بەشەناوخۆی کورانی کۆلێجی تەکنیکی زانستەپڕاکتیکەیەکانی هەڵەبجە جێبەجێ كرا.