پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە و كەشوهەوا فێنك دەكات



بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ دوو ڕۆژی ئایندە ڕاگەیاند، كە بەپێی پێشبینییەکان پلەی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو زیاتر دادەبەزن و كەشوهەوا فێنك دەبێت.

کەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ یەک شەممە ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک پەڵە هەور، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-2) لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

لەبارەی کەشوهەوای سبەی دوو شەممە کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

لای خۆشیەوە، محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە باران و نمەباران لە ناوچە سنوریەکانی سنوری (ئیدارەی سۆران و ئیدارەی ڕاپەڕین و پارێزگای دهۆک) دەبارێ لەگەڵ ڕوودانی هەورە بروسکە، بەڵام زیاتر سنوری ناوچە شاخاوییە کوێستانییە بەرزەکان دەگرێتەوە، کە هاوسنورن لەگەڵ باكووری كوردستان.

ڕوونیشی كردەوە، ئەمەش بارودۆخێکی ئاسایی وەرزییە بۆ ئەو ناوچانە بەتایبەت و ئەگەر هەیە هەمان بارو دۆخ لە ٢١-٧-٢٠٢٣ دووبارە ببێتەوە.

 

سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیک سوپاسی کۆمپانیای بەڕێز دەکات
پێت سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیک سوپاسی کۆمپانیای بەڕێز دەکات
نرخی مریشك بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
دوات نرخی مریشك بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
پەیوەنیدر