نرخی مریشك بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی



نرخی مریشك لە بازاڕەكانی هەرێم بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە دابەزین كردووە و مریشك فرۆشێك دەڵێت: “بەرهەمی ناوخۆ زۆر بووە و هەناردەی ناوچەكانی عێراق ناكرێت بۆیە نرخی دابەزیوە”.

هاوكاری مریشك فرۆش لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئێستادا نرخی کیلۆیەک مریشک لە بازاڕەکانی هەرێم بە 1900 بۆ 2000 دینارە و بە بەراورد بە كاتی جەژن نرخەكەی زیاتر لە 1500 دینار دابەزیوە.

سەبارەت بە هۆكاری هەرزان بوونی نرخی مریشك وتی، “هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەناردە نەکردنی مریشکی كێڵگە پەلەوەرییەكان بۆ باشوور و ناوەڕاستی عێراق، هەروەها لە ناوخۆشدا خواستی لەسەر کەمبۆتەوە”.

لە سەروبەندی جەژنی قورباندا نرخی كیلۆیەك مریشك گەیشتبووە زیاتر لە 3500 دینار و هاوكات لە پێشتریشدا بەهۆی ڕێگەدان بە هەناردەكردنی بۆ بازاڕەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق نرخەكەی زۆر زیاتر بوو، بەجۆرێك لە مانگی ئایار (5)دا كیلۆیەك مریشك گەیشتبووە نزیكەی 5 هەزار دینار.

پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە و كەشوهەوا فێنك دەكات
پێت پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە و كەشوهەوا فێنك دەكات
ئەو کەسەی ژنەکەی ئەشکەنجە دابوو، دەستگیرکرا
دوات ئەو کەسەی ژنەکەی ئەشکەنجە دابوو، دەستگیرکرا
پەیوەنیدر