پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕایگەیاند هاووڵاتییەك بە تۆمەتی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە دراوەتە دادگا کە سووتانی دەیان دۆنم پوش و پاوان و ١٥٠ داری سروشتی لێکەوتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگە پارێزی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سنوری مێرگەپان ئاگرێک کەوتەوە کە بنکەی پۆلیسی دارستانی مێرگەپان بەهاوکاری پۆلیسی ئاگرکوژێنەوەی سورداش و خەڵکی سنوری مێرگەپان توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
ڕوونیشیکردەوە بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی ٥٠ دۆنم زەوی لە پوش و پاوان و ١٥٠ داری سروشتی لە جۆری بەڕوو قەزوان هەڵپڕوکاون و بەشێکیشیان سووتاون .
پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕاشیگەیاند، هاووڵاتییەك بە تۆمەتی ئاگرکەوتنەوەکە دراوەتە دادگا.