هاووڵاتییەك بەتۆمەتی ئاگرکەوتنەوە دەدرێتە دادگا



پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕایگەیاند هاووڵاتییەك بە تۆمەتی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە دراوەتە دادگا کە سووتانی دەیان دۆنم پوش و پاوان و ١٥٠ داری سروشتی لێکەوتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگە پارێزی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سنوری مێرگەپان ئاگرێک کەوتەوە کە بنکەی پۆلیسی دارستانی مێرگەپان بەهاوکاری پۆلیسی ئاگرکوژێنەوەی سورداش و خەڵکی سنوری مێرگەپان توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

ڕوونیشیکردەوە بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی ٥٠ دۆنم زەوی لە پوش و پاوان و ١٥٠ داری سروشتی لە جۆری‌ بەڕوو‌ قەزوان هەڵپڕوکاون‌ و‌‌ بەشێکیشیان سووتاون .

پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕاشیگەیاند، هاووڵاتییەك بە تۆمەتی ئاگرکەوتنەوەکە دراوەتە دادگا.

 

پرۆژەی ڕاهێنانی مامۆستایان و چەند سەرنجێك 
پێشت پرۆژەی ڕاهێنانی مامۆستایان و چەند سەرنجێك 
جیاوازی گەرمای نێوان دوو شاری هەرێم دەگاتە 16 پلەی سیلیزی
دواتر جیاوازی گەرمای نێوان دوو شاری هەرێم دەگاتە 16 پلەی سیلیزی
ەیوەندیدار