کەشناسی پێشبینی دەکات ئاسمانی کوردستان ساماڵ بێت و بەرزترین پلەی گەرماش لە گەرمیان دەگاتە 45 پلە، بەڵام لە حاجی ئۆمەران 29 پلەی سیلیزی دەبێت.
بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونى هەندێک پەڵە هەور.
ڕوونیشیکردەوە کە خێراى با لە نێوان 15 – 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و لە کاتێکدا بەرزترین پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەران 29ی سیلیزی دەبێت، لە گەرمیان دەگاتە 45 پلە.
سەبارەت بە سبەینێ دووشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با لە نێوان 15 – 20 کیلۆمەتردا دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 40 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 39 پلەى سیلیزى
دهۆک : 38 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 44 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 41 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 29 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 40 پلەى سیلیزى
سۆران : 38 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 45 پلەى سیلیزى