سبەینێ پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە



بڕیارە سبەینێ یەکشەممە پارتی و یەکیتی ل هەولێر کۆببنەوە و تاوتوێی پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌كه‌ن.

کەناڵی کوردستان ٢٤ بڵاویکردووەتەوە، به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، وا بڕیارە کاتژمێر ١١:٠٠ـی پێشنیوەڕۆی سبەینێ (یەكشەممە، ٩ـی ته‌مموزی ٢٠٢٣)، شاندێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی سەردانی مەکتەبی سیاسیی پارتی بکات و کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی نێوان هەردوو مەکتەبی سیاسی ئەنجامبدرێت.

وا بڕیاره‌ پارتی و یه‌كێتی تاووتوێی پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بكه‌ن.

دوا کۆبوونەوەی ئەو دوو حزبە رۆژی ٢٦ـی حوزه‌یرانی ٢٠٢٣، بوو لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر بڕیاریشە هه‌ردوولا له‌ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌ پیرمام كۆببنه‌وه‌.

ئەمڕۆ مووچەی مانگی شەش دابەش دەکرێت
پێشت ئەمڕۆ مووچەی مانگی شەش دابەش دەکرێت
لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
دواتر لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
ەیوەندیدار